هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
بەگوێرەی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 30ـی حوزەیران، زیاتر لە 4 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەکە دەڵێت، ژمارەکە پێوانەییە و هیچ ساڵێک بەو جۆرە نەبووە.