هەواڵ لەبارەی 'گۆشت' گەڕانەوە

گرانبوونی گۆشتی سوور

ژنێک لە دهۆک دەڵێ لەدوای جەژنی قوربانەوە لەبەر گرانی و بێپارەیی گۆشتی سووریان نەکڕیوە

خێزانێکی هەژار بێ باوک لە دهۆک پێویستییان بە هاوکارییە. نۆ کەس لە دوو ژوور دا دەژین کە سیانیان نەخۆشن. دایکی ئەحمەد بە رووداوی گوت، لەدوای جەژنی قوربانەوە گۆشتی سوور نەچووەتە نێو ماڵەکەیانەوە. کاتێک دەرگەی بەفرگر دەکاتەوە، جگە لە حەب و دەرمان، هیچی دیکەی تێدا نابیندرێت.