گرووپی نیشتمان میوزیک و گۆرانی کوردی لە سویسرا پێشکێشکرد
لە دوای گەشتی گرووپی نیشتمان بۆ پێشکێشکردنی پڕۆژەی نیشتمان سێ، بەناوی "نەورۆز" لە سێ شاری فەرەنسا، گەشتی ئەمجارەیان بۆ سویسرا بوو و کۆنسێرتێکیان سازکرد، یەکەمجاریشە ئەو گرووپە کۆنسێرت لەو وڵاتە ساز دەکات.