ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: ئەو سەرکردانە ئاشت دەکەینەوە کە بەشداری کۆنگرەیان نەکرد
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، لیژنەیەک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەندام و سەرکردە زوویرەکان پێکدەهێندرێت. ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتیش دەڵێت، "دوای کۆنگرە، کاری لەپێشینەمان هەوڵدان بۆ یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان دەبێت."