هەواڵ لەبارەی 'چەکی کیمیایی' گەڕانەوە

ژمارەیەک قوربانیی چەکی کیمیایی کە ئەمڕۆ لە چاوەڕوانیی ئەوەدان بچنە کەربەلا بۆ چارەسەر، وێنە: سازگار سەڵاح - رووداو

حکومەتی عێراق لەجیاتی ئەڵمانیا قوربانییانی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر دەنێرێتە کەربەلا

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانییانی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی عێراق کرد وەکو بەرپرسیاریێتییەکی سەرشانی، ئەو بەرکەوتانەی چەکی کیمیایی کە پێویستیان بە چاندنی گلێنەیە، بنێرنە ئەڵمانیا بۆ چارەسەر، بەڵام حکومەت بڕیاریدا بۆ کەربەلایان بنێرێت.