هەواڵ لەبارەی 'پەروێزخان' گەڕانەوە

کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ میوان بوو

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: باری قاچاخ و نایاسایی لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەبرێتە ئێران

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە بردنەدەرەوەی باری قاچاخ و نایاسایی تۆمەتبار دەکات و باس لەوە دەکات، چەندین بەڵگەیان دەستکەوتوون کە رۆژانە نزیکەی هەزار تانکەر نەفتا و گازوایل لەو دەروازەیەوە دەبرێنە کۆماری ئیسلامی ئێران، کاتێکیش حکومەتی عێراق لیژنەی ناردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەروازەکە، تانکەرەکانی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان شاردراونەتەوە.