لە ورمێ وەرزی رنینەوەی سێوە؛ ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن بەرهەمی هەیە
پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە پایتەختی سێو لە ئێران، باخە سێوەکانی ورمێ ناوبانگێکی زۆریان پەیداکردووە، ئێستا وەرزی رنین، کۆکردنەوە، لە سندوقکردن و بە بازاڕکردنی ئەو میوە گرانبەهایەیە، کشتوکاڵی ورمێ دەڵێت، بەرهەمی سێو لەم ساڵدا بە یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن مەزەندە دەکرێت.