سێ بەڕێوەبەری ئەوقاف لە سنووری پارێزگای هەولێر گۆڕدران
رۆژی چوارشەممە 14-02-2024 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی لە وەزارەتی ئەوقافدا کراون، سەید سدیق کەپرانی، بەڕێوەبەری پێشووی ئەوقافی هەولێر لە پۆستەکەی بەخشرا و نەبەز ئیسماعیل، کە پێشتر گوتەبێژی وەزارەت بوو، کرایە بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر.