عێراق تاوتوێى دانانى وێستگەى ئەتۆمى دەکات بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا
حکومەتى عێراق تاوتوێى دامەزراندنى وێستگەى ئەتۆمى دەکات بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا. ئەندامێکى لیژنەى کارەبا و وزەى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند پڕۆژەکە پێشتر بڕیارى لێدراوە، وێستگەکە لە ئەمریکا دەکڕدرێت و کۆمپانیایەکى ژاپۆنی جێبەجێى دەکات.