بەشێک لە بەربژێر و لیستەکان پێشێلی رێکارەکانی بانگەشە دەکەن
د. یاسین محەممەد، شارەزای یاسای هەڵبژاردنە و بە رووداوی راگەیاند: "هەندێک لە بەربژێرەکان پێش وادەی فەرمیی دەسپێکردنی بانگەشە، دەستیان بە بانگەشەکردن کردووە و لە میدیاکانیشەوە بانگەشەیان بۆ خۆیان کردووە، هەندێکیشیان پێش کاژێر 12:00ی شەوی دەستپێکردنی بانگەشە، هەندێکیان وێنە و پۆستەرەکانی خۆیانیان بڵاوکردەوە".