کۆڕەوی خەڵکی قەرەباخ بەردەوامە و حکومەتە خۆجێییەکەشیان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە
گۆڕەپانەکانی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا پڕ بوون لە ئەرمەنە هەڵاتووەکانی ناگۆڕنۆ قەرەباخ؛ لە کۆی 120 هەزار ژمارەی دانیشتووانەکەی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 85 هەزار هاووڵاتی هەرێمەکە ئاوارەی ئەرمینیا بوون.