داوا دەکرێت هارڤی واینستن بە دوو تۆمەتی دیکەی دەستدرێژی سێکسی دادگەیی بکرێت
داواکارانی گشتی داوا لە دادوەری دادگەی مانهاتنی ئەمریکا دەکەن، هارڤی واینستن، بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکی، لەبارەی دوو دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی دادگەیی بکرێت، بەڵام پارێزەرانی داوا دەکەن، دادگە لەبارەی هەر دۆسیەیەک بە جیا بڕیار بدات.