مەلا بەختیار داوا دەکات کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی پێش هەڵبژاردن چارەسەر بکرێن
ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، "ئەگەر پەیوەندیی یەکێتی و پارتی باش نەبێتەوە، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی رووداوی ناخۆش دەکەم." دەشڵێت، لاهوور جەنگی هەڵەی قورسی کردووە، یەکێک لە هەڵەکانی قبووڵکردنی سیستەمی هاوسەرۆک بوو."