مقاوەمەی ئیسلامی - شیعە: هێرشمان کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر
گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، دەڵێن، ئەمڕۆ بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، لە هێرشەکانیشیان بەردەوام دەبن.