هەواڵ لەبارەی 'لویس ساكۆ' گەڕانەوە

د. ئادەم بێدار

ئایا "یارییە قێزەون"ـەكە تەواو دەكرێت؟

هەوڵەكانی كلدانی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی بەربەستی گەورەیان نییە جگە لە ساكۆ. ئەو، كاردیناڵە و دەتوانێت بەهۆی ئەو پۆستەیەوە خۆی بۆ كوڕی پاپای كەنیسەی كاسۆلیكی بەربژێر بکات، بە دەنگێكی دلێرەوە هاتووەتە مەیدانی جەنگ لەدژی كلدانی و، بەهەموو شێوەیەك دەیەوێت رێگریی لەو هەوڵانەی رەیان بكات، دیارە بەهۆی پێگەی ئایینی لویس ساكۆشەوە لە عێراق و دەرەوە بەگشتی و ڤاتیكان و جیهانی مەسیحی كاسۆلیكی بەتایبەتی، مەترسی و لەمپەری گەورەی بەردەم خواستەكانی كلدانییە، لەبەرئەوەشە ناكۆكییەكە تادێت لەنێوان ئەو دوو كەسە قووڵتر دەبێتەوە.