سەرۆکى لیژنەى دارایی: جێگیرکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مانگێک دەخایەنێت
سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەرێگەى بانکەکانەوە ماوەى مانگێک دەخایەنێت؛ مووچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارى بانکى لە بانکە حکومییەکان و دەتوانن لەرێگەى ماستەرکاردەوە مووچە وەربگرن.