رووداو یەکەمین پرۆژەی ژیریی دەستکرد بە کوردی رادەگەیەنێت
Rudaw AI پرۆژە نوێکەی تۆڕی میدیایی رووداوە و لەمڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. وەکچۆن پرۆژەکانی پێشتری قەڵەمباز بوون لە مێژووی میدیای کوردیدا، ئەم پرۆژەیە گۆڕانکاریی گەورە و خێرا لە ئاستی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی میدیاییدا دەکات.