لە ئاهەنگێکدا لە ئەمریکا تەقەکرا؛ ژنێک کوژرا و 22 کەسیش بریندار بوون
رووداوەکە لە ناوەندی ئەو شارە لە ویلایەتی کانزاس لە ناوەڕاستی ئەمریکا بووە و پۆلیسی کانزاسیش رایگەیاندووە سێ گومانلێکراویان دەستگیر کردووە، یەکێک لە گومانلێکراوەکانیش لەلایەن خەڵکی ئاساییەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر رادەستی پۆلیس کراوە.