دوای 10 ساڵ لە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی، ماڵەکەی حوسێن حوزنی موکریانی هێشتا کەلاوەیە
ماڵی حوسێن حوزنی موکریانی لە رواندز رووخاوە و دوای 10 ساڵ لە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی، تائێستا دەست بە چاککردنی نەکراوە. ماڵەکە بە جۆرێک رووخاوە و شێواوە، مەگەر تەنها تەختکردن و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی, سیمای ماڵ و خانووی بۆ بگێڕێتەوە.