شانۆکارێکی کورد هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فێستیڤاڵێکی تونس دەکاتە مەرج
'لەرێ' تیپێکی شانۆیی باشووری کوردستانەوە و لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سیکاڤینیریا بۆ شانۆی شەقام لە شاری کاف لە تونس بەشداربوو و خەڵاتی زێڕینی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا و مەرجی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بوو لە تەنیشت ئاڵای وڵاتانی دیکەی بەشداربوو.