هەواڵ لەبارەی 'دەرماڵە' گەڕانەوە

بڕی پاڵپشتییە داراییەكە 40 هەزار دینارە بۆ خوێندكارانی نێو شار و 60 هەزار دینارە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار

وەزارەتی خوێندنی باڵا: پاڵپشتیی دارایی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش بەردەوام دەبێت

زانکۆی سلێمانی بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی، رەزامەندی وەرگرتووە و چاوەڕوانی خەرجکردنی پارەیە. زانکۆی سەلاحەدینیش بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی چوار مانگی، پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانە. لە زانکۆی دهۆکیش رەزامەندی خەرجکردنی دەرماڵی سێ مانگی خوێندکاران دراوە، بەڵام پارە نییە. بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، "رەزامەندی خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی ساڵی نوێی خوێندنیش دراوە."