لێکەوتەکانی چاپکردنی پارە و زیادبوونی خەرجییەکان و خستنەڕووی دۆلار لە عێراق
خستنەڕووەکانی بانکی ناوەندیی عێراق لە دەسەڵاتی خۆیدا نییە و راستەوخۆش کاریگەریی لەسەر بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکاندا ناکات، چونکە توانای خستنەڕووی بە کاش و حەواڵەوە پەیوەستە بە دابینکردنی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە نەوەکو فرۆشتنی نەوت و کۆکردنەوەی داهاتەکەی، هەربۆیە گۆڕینی مامەڵە ئابوورییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتانەی هاوبەشی سەرەکین بە دراوی ئەو وڵاتانە، وەک درهەمی ئیماراتی، لەڕووی ئابوورییەوە کاریگەرییەکی گەورەیان نەبووە.