ئەندامێکی بنەماڵەی سەدام حوسێن ئازادکرا
کوڕەزاى زڕبرایەکى سەدام حوسێن، کە ساڵێک لەمەوبەر لە لوبنانەوە گەڕێندرایەوە عێراق، بەتۆمەتى ئەوەى رۆڵى لە کوشتنى هەزار و 700 سەربازى کۆلێژى سپایکەردا هەبووە ئازادکرا. دادگەیەکى بەغدا دەڵێت، "ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى کرابوون، هەڵوەشێندرانەوە."