خۆپیشاندانی "ملیۆنی" دژی ئەمریکا لە بەغدا؛ سەدر حەوت مەرجی هەیە
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێوشوێنی تووندوتۆڵیان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی بەغدا و خۆپیشاندەرانیش پۆل پۆل بەرەو گۆڕەپانی جادرییە دەڕۆن. خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه، له‌سه‌ر بانگهێشتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت. رێگەی سه‌ره‌كیی بۆ گۆڕه‌پانی فیرده‌وس و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگەیانه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌چن، به به‌ربه‌ستی كۆنكرێتیی داخراون.