هەواڵ لەبارەی 'خانەقین' گەڕانەوە

بەیەکەوەژیانی سوننە و شیعەمەزهەبەکانی خانەقین

حوسێنییە و مزگەوتی گەورەی خانەقین لەتەنیشت یەکدین و جیاوازیی کاتی بانگیان 14 خولەکە

رۆژانە لە حوسێنییەی گەورە لە کاژێر 04:30 قورئان دەخوێنرێت تاوەکو نزیکەی بانگی ئێوارە بەردەوام دەبن، پێش 10 خولەک لە بانگی ئێوارە، بڵندگۆی حوسێنییەکە کە تایبەتە بە موسڵمانانی شیعەمەزهەب دەکوژێنرێتەوە و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی سوننەمەزهەبەکان قورئان لێدەرێت.