دەوروبەری حەسەکە بە درۆن بۆردوومانکرا
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە دانیشتووانی ناوچەکە دەست رووداو کەوتوون، بەیانیی ئەمڕۆ ناوچەی مشێریفا حمێ لە باکووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بە درۆن بۆردوومان کراوە و بەهۆی هێرشە درۆنییەکەوەش، سێ کەس بریندار بوون.