جەمال کۆچەر: مووچەی فەرمانبەران بەبانکی نەکرێت وەزیری دارایی دینارێک نانێرێت
وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، "وەزیری دارایی گوتی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبێت، لە مانگی سێ ـوە دینارێک رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکەم."