دەستەبەری کۆمەڵایەتیی دهۆک: 147 کرێکار مووچەی خانەنشینی وەردەگرن
بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی دهۆک دەڵێت، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی کرێکاری بیانی لە کەرتی تایبەت لە سەرەتای ئەمساڵەوە خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە و، تائێستا 147 کرێکار لە پارێزگای دهۆک دەستبەرکراون بۆ خانەنشین بوون.