هەواڵ لەبارەی 'بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر' گەڕانەوە

 ئەنجوومەنی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەکاتی خوێندنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە قۆناخەکانی ئامادەکردن و پەسندکردنی دەستووری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە 13-12-2023، وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئەنجوومەنی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستوورە نوێیەکەی پەسەند کرد

ئەنجوومەنی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دەستووری نوێی هەرێمەکەی پەسند کرد کە ئەوان وەک "گرێبەستی کۆمەڵایەتی" ناوی دەبەن. دەستوورە نوێیەکەی هەرێمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، لە 134 مادە پێکدێت و لە مادەکانیدا باسی پرەنسیپە بنەڕەتییەکان، ماف و ئازادییەکان، سیستەمی سیاسی-کۆمەڵایەتی و حوکمە گشتییەکان کراوە.