هەواڵ لەبارەی 'بەهەدەردانی پارە' گەڕانەوە

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە باشووری عێراق، وێنە : AFP

دەستەى دەستپاکیی عێراق چەند کۆمپانیایەکی نەوت بە بەهەدەردانی پارە تۆمەتبار دەکات

دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، کۆمپانیایەکى گواستنەوەى نەوتى عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ کۆمپانیایەکى بولگارى بۆ بە کرێگرتنى گوێزەرەوەى نەوت (کەشتیی نەوتهەڵگر) واژۆ کردووە کە چەندین "لادان و پێشێلکارى" تێدا بووە و زیانى بە دارایی کۆمپانیاکە گەیاندووە، هەروەها کۆمپانیایەکى دۆزینەوەى نەوتى بەسرە بە "بەهاى 350 هەزار دۆلار ئامێرى ئاگرکوژێنەوەى کڕیوە" بەبێ ئەوەى ئامێرەکان کاربکەن.