بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی عێراق لە کەرکووک: کەسوکاری قوربانییان قەرەبوو دەکرێنەوە
لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممەی رابردوو، چوار هاونیشتمانیی کورد گیانیان لەدەستدا و 15ـی دیکەش بریندار بوون. کەسوکاری قوربانییان داوا دەکەن خوێنی رۆڵەکانیان 'بەفیڕۆ' نەڕوات.