محەممەد شیاع سوودانی سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات
د. عەلی حوسێن، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق نووسراوێکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو کردووە و تێیدا ئاماژە بە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ژمارە (3051/2402795) لە 25ـی کانوونی دووەمی 2024 کراوە کە تێیدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بێستوون عوسمان دەکات.