لەدوای هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، سوودانی ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی لەکار لادەدات
دوای کاردانەوەی توندی ئەمریکا بەرامبەر هێرشی سەر باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنیی ناوچەی هێرشەکەی لەکارلادا، بڕیاریدا تەواوی فەوجی ناوچەکە بگۆڕێت هێرشکارەکانیش بدۆزێتەوە، ئەمە وەک گوتەبێژەکەی باسی دەکات.