هەواڵ لەبارەی 'باج' گەڕانەوە

23-05-2023 2

لە دهۆک باجی سەر پارچە زەوی بووەتە کێشە بۆ خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە

باجی پارچە زەوییەکانی کۆمەڵگەی مێسریکێی سەر بە قەزای سیمێل لە دهۆک، بووەتە کێشە بۆ بەشێکی خاوەنی نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی عەرز و خانووی هاووڵاتییان، بەگوتەی ئەوان، پێشتر بڕێکی کەم پارەیان وەک باج دەدا، بەڵام ئێستا دوای خەمڵاندنی پارچە زەوییەکانیان، ئەوان و ئەوانەی نێو شاری دهۆک، وەکو یەکدی باجیان بۆ هەژمار دەکرێت، بەمەش بڕی باجەکە، زیاتر دەبێت لە بەهای زەوییەکەیان.