گرووپێکی چەکداریی عێراق: بنکەیەکی سەربازیی تورکیامان لە دهۆک کردە ئامانج
گرووپێکی چەکداری عێراق بەناوی "لیوای ئەحراری عێراق" رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی تورکیایان لە قەزای باتیفای سەر بە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی باسی جۆری ئەو چەکانە بکات، کە هێرشەکانیان پێکردووە.