مستەفا کازمی: بەشانازییەوە سیاسەتمەدار نیم
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک ئاڵنگاریی زۆر لە سەردەمی گرتنەدەستی پۆستەکەی لەساڵی 2020 هاتوونەتە پێشەوە، دیارترینیان هەڕەشەی میلیشیاکان و پڕۆژە ئابووری و داراییەکانیان و نەمانی پارە لە گەنجینەی دەوڵەت. وەڵامی رەخنەی بەشێک لە سیاسەتمەدارانی عێراقیش دەداتەوە کە پێیانگوتووە سیاسەتمەدار نییە و دەڵێت: "بەشانازییەوە سیاسەتمەدار نیم."