شەڕ لە ئیدلب سنوورەکانی تورکیای بەرەو ئەوروپا کردەوە
شەوی 27-2-2020 لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی بۆسەر ئیدلب، لانیکەم 33 سەربازی تورکیا کوژران. رووسیا دەڵێ، تورکیا ئاگاداری نەکردوونەتەوە لە بوونی سەربازەکانی لە ئیدلب، تورکیا رەتیدەکاتەوە و دەڵێ "وێڕای بوونی هه‌ماهه‌نگی پێشوەختە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا له‌و شوێنانه‌ی یه‌كه‌كانی ئێمه‌ی لێن، كه‌چی ئه‌م هێرشه ئه‌نجامدراوه". هاوکات تورکیا دەستیکردووە بە ئاسانکاریکردن بۆ کۆچبەران لە رۆشتنیان بەرەو ئەوروپا.