بەحرلعلوم بۆ رووداو: لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان چارەسەر دەکرێت
"پێمانوایە نەوتی هەرێم[ـی کوردستان] ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی نەوتدا بڕێکی باشی هەیە لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن دا. بەوپێیە رۆژانە 300-400 هەزار بەرمیل بەرهەمی هەیە، ئەم بڕە بایەخی باشی بۆ بازاڕی نەوتی عێراق هەیە و حکومەتی فیدراڵی گرنگی بە کاراکردنەوەی ئەم بەشەی بەرهەمهێنان و هەناردەکارییە دەدات."