عێراق قەرەبووى ئەوانە دەکاتەوە کە بەهۆى دەرمانى کۆمپانیایەکى فەرەنسی تووشی ئایدز بوون
حکومەتى عێراق لەرێگەى یاسایەکەوە قەرەبووى نزیکەی 300 کەس و خانەوادەکانیان دەکاتەوە، کە 40 ساڵ لەمەوبەر بەهۆى دەرمانى کۆمپانایەکى فەرەنسی تووشی نەخۆشىی ئایدز بوون، قەرەبووەکە 100 ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوى و مووچەیەکى یەک ملیۆن دینارى دەبێت.