لێکۆڵینەوە لەبارەی زۆریی ژمارەی قوربانییانی ئاگرەکەی سۆران دەکرێت؛ لە نیو کاژێردا خنکان
ساتی سەرەتای رووداوی ئاگرەکەی ئەو باڵەخانەی سۆران کە تێیدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون، ئەوە بوو بەشێکی قوربانییەکان بەهۆی بوونی دووکەڵی چڕ لەنێو شوقەکان، هاواریان دەکرد تاوەکو زوو بەهانایانەوە بچن، بەڵام کارەسات روویدا.