بیروڕا گەڕانەوە

 د. نەوزاد ھێتوتی

هۆکار و لێکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنی نوێی توركیا لە ھەرێمی كوردستان دا

یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی توركیا بریتییە لە دروستكردنی 'ناوچەی ئارام' یان ناوچەی دابڕێنراو (security corridor) لە قوڵایی خاكی ھەرێمی كورستان دا. لەم رووەوە، وەزیری بەرگریی توركیا یەشار گولەر، لە تەممووزی 2024 رایگەیاند، ئامانجی توركیا لە ئۆپەراسیۆنەکە ئەوەیە بەتەواوی كۆتایی بە بوونی چەكدارانی پەكەكە بھێنن لە ناوچە سنوورییەكانی عێراق دا. لەم رووەوە، توركیا مەبەستییەتی ناوچەیەکی دابڕێندراو بەدرێژایی سنوورەكانی له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا بە قوڵایی 30-40 كیلۆمەتر دروست بكات. وەزیری بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەش كرد، بە بەدیهاتنی ئامانجەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە "كۆتایی بە شەڕی دژە تیرۆر دەهێنین" کە نزیكەی 40 ساڵە بەردەوامە. ھەندێك لە سەرچاوەكان باس دەكەن ئەم جارە توركیا بەنیازه‌ بەتەواوی چیای گارە بگرێت كە ناوچەیەكی ستراتیژیی گەریلاکانی پەكەكەیە. بەگشتی ئامانجی توركیا لە دروستكردنی ئەم ناوچە دابڕێنراوە و دانانی بنكە سەربازییەكانی ئەوەیە: