لە تورکیا کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەهۆی سێڵفی گرتنەوە گیانی لەدەستدا

31-10-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە پارێزگای موغڵای تورکیا لەکاتی وێنەگرتنی سێڵفی لە باڵکۆن کەوتەوە خوارەوە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
مەلیکە گیون کاناڤوزلاری تەمەن 15 ساڵ رۆژی یەکشەممە 30 تشرینی یەکەمی 2022 دوای 18 رۆژ مانەوە لە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی موغڵا گیانی لەدەستدا. 
 
مەلیکە رۆژی 12ی تشرینی یەکەم لە نهۆمی چوارەمی شوقەکەی لە گەڕەکی تەرزیلەر سەر بە شارۆچکەی ئۆرتاجا کاتێک بە مۆبایلەکەی وێنەی سێلفی دەگرت کەوتەخوارەوە و برینداربوو. 
 
ماوەی 18 رۆژ بوو لە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی موغڵا چارەسەری وەردەگرت. 
 
دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ بەخاکسپێردرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە