دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: لە کاژێر 21:00 قەدەخەی پەخشکردن کۆتایی دێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژارنەکانی تورکیا دەڵێت، لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیادا هاووڵاتیان دەنگ دەدەن و تاوەکو ئێستاش پرۆسەکە بە ئارامی بەڕێوەدەچێت.
لە باکووری کوردستان و بەشێکی تورکیادا دەنگدان کاژێر 07:00ـی بەرەبەیان دەستی پێکرد و لەو شوێنانە دەنگدان تاوەکو کاژێر 16:00 بەردەوام دەبێت؛ لە شوێنەکانی دیکەش دەنگدان کاژێر 08:00 دەستی پێکرد و کاژێر 17:00 دەنگدان کۆتایی دێت.
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژارنەکانی تورکیا ئەمڕۆ (یەکشەممە) گوتی، بڕیاری فەرمیی ئێستا بەو جۆرەیە لە کاژێر 21:00 قەدەخەی پەخشکردنی هەموو شتێکی تایبەت بە هەڵبژاردن کۆتایی دێت، بەڵام دەشکرێت دوای تەواوبوونی دەنگدان، بڕیارێکی دیکە لەو بارەوە بدەن.
61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا هەیە؛ 50.59٪ـی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪ـیشیان پیاون. لە هەڵبژاردنەکەدا، ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
هەڵبژاردنەکە لە 30 گەورە شارەوانی و 51 شارەوانیی شارەکان، 973 شارەوانیی قەزاکان و 390 شارەوانیی ناحیەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
دەقی گوتەکانی ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژارنەکانی تورکیا: