ساڵی رابردوو نزیکەی 50 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە

31-01-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ساڵی رابردوو نزیکەی 50 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە و داهاتی گەشتیاریی ئەو وڵاتەش 16% زیادبووە.
 
وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا رۆژی چوارشەممە،31-01-2024، رایگەیاند، لە ساڵی 2023ـدا 49 ملیۆن و 200 هەزار گەشتیاری بیانی چوونەتە ئەو وڵاتە، بەوەش ژمارەکە بەراورد بە ساڵی 2022، 10.4% زیادبووە.
 
هاوکات ژمارەکە زیاترە لە ئاستی پێش کۆرۆنا لە ساڵی 2019ـدا کاتێک لەو ساڵەدا تورکیا پێشوازیی لە 45 ملیۆن گەشتیار کردبوو.
 
شاری ئیستەنبووڵ کە گەورەترین شاری تورکیایە، زۆر گەشتیاری لەسەر ئاستی تورکیا راکێشاوە، کە 17 ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار بووە. دوای ئیستەنبووڵ، ئەنتاڵیا بە 14 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار پلەی دووەمی گرتووە.
 
وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، رووسەکان لە رووی گەشتکردن بۆ تورکیا لە پلەی یەکەم دێن و 12.8٪ـی کۆی ئەو گەشتیارانە پێکدەهێنن کە لە ساڵی رابردوودا سەردانی تورکیایان کردووە.
 
لەو ساڵەدا، شەش ملیۆن و 300 هەزار هاووڵاتیی رووسی سەردانی تورکیایان کردووە و بەراورد بە ساڵی 2022، ژمارەکە 20.7% زیادبووە.
 
لە دوای رووسیا، هاووڵاتییانی ئەڵمانیا بە شەش ملیۆن و 200 هەزار گەشتیار و، هاووڵاتییانی بەریتانیاش بە سێ ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار لە پلەی دووەم و سێیەمدا دێن.
 
لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی ئاماری تورکیا (تویک) دەڵێت، لە ساڵی 2023ـدا داهاتی کەرتی گەشتیاریی تورکیا 54 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە، بەوەش بەراورد بە ساڵی 2022، 16.9% زیادبووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا

یاریدەدەری ئەردۆغان: لەو شوێنەی تیرۆر دەستپێدەکات، سیاسەتی دیموکراسی کۆتایی دێت

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لەگەڵ بووژاندنەوەی سووریا، پەنابەرانی خەڵکی ئەو وڵاتەی دانیشتووی تورکیا دەنێرنەوە زێدی خۆیان؛ دەشڵێت، ''دەمانەوێت سووریایەک دروست بێت، هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کۆبکاتەوە''.