وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: وەزیری دەرەوەمان چاوی بە نێچیرڤان بارزانی کەوت
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە تاران چاوی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوتووە.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه 30-07-2024 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشی بڵاوکردووەتەوە، کە لە سەر کورسی دانیشتوون و لە سەر مێزی نێوانیان ئاڵای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا هەیە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، له په‌راوێزی به‌شدارییاندا له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆككۆمارى ئێران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، هەردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تيشكيان خستووەتە سەر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران گەیشتە تاران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دابەزینی لە فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لەلایەن عیسا زاراپوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێرانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
رێوڕەسمەکە لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو. نێچیرڤان بارزانی لە لایەن محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانەوە بە گەرمی پێشوازی لێ‌کرا. دواتریش هەر لەنێو پەرلەماندا چەندین بەرپرسی دیکەی باڵای ئێرانی بەخێرهاتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد.