جەژنە پیرۆزەی سەرکردەی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی تورکیا؛ 'گەورەترین جەژن ئەو رۆژەیە ئاشتی بەدی بێت'

30-03-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامیان بڵاوکردەوە.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە نووسیویەتی، "بەبێ گوێدانە رەچەڵەکی نەتەوەیی، مەزهەب، ناوچە و زمانی دایک، سڵاو لە هەموو برایەکم دەکەم."
 
باخچەلی دەڵێ، "جەژن وەرزی ئاشتی، پەیوەندی، کۆبوونەوە، بەهار و یەکگرتنەوەی دڵە تووڕەکانە. سڵاو لە منداڵانی نیشتمان و میللەت دەکەم کە زەحمەتییەکانی ژیانیان لەئەستۆ گرتووە، بەبێ گوێدانە رەچەڵەکی نەتەوەیی، مەزهەب، ناوچە و زمانی دایک، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لێدەکەم هیوای جەژنێکی پڕ لە بەرەکەت بۆ خزم و برا دینییەکانمان دەخوازم کە لە جوگرافیاکانی دڵ و کولتوورەکانماندا دەژین".
 
تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی لە پەیامی جەژنی رەمەزاندا دەڵێن، گەورەترین جەژنی تورکیا ئەو رۆژە دەبێت کە ئاشتی بەدی دێت. 
 
هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئاماژەیان بەوەدا، "رۆژانی جەژن تایبەتن کە بە بەهێزترین شێوە هەست هاوئاهەنگی و برایەتی دەکرێت. هیوادارین جەژنی رەمەزان دەرگایەک بەڕووی ئەو قۆناخەدا بکاتەوە کە هەژاری و نادادپەروەری و نایەکسانییەکان کۆتایی بێت و هەمووان بە ئارامی لە ئاشتیدا بژین. هیوادارین جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی ئاشتی و دیموکراسی بۆ 85 ملیۆن هاووڵاتیمان و ئازادی بۆ هەموو زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکاندا." 
 
عومەر چەلیک گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکپارتیش لە پەیامی جەژندا دەڵێ،" ئەمە وڵاتی هەموومانە، بەو کولتوور و نەریت و گەرمییەی لە دڵماندایە. ئەمە جەژنی هەموومانە. جەژنی رەمەزانمان پیرۆز بێت. جەژنی رەمەزانی هەموو لایەک پیرۆز بێت. یەکگرتوویی و یەکگرتووییمان هەمیشەیی بێت".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 چەند پەنابەرێکی سووریایی لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

تورکیا: 175 هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە 175 هەزار پەنابەری سووریایی کە لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان رایانکردبوو، لەدوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.