رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئیزمیر لە باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 18:55 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 30ـی کانوونی دووەمی 2025، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی رێختەر، لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە شارۆچکەی چەشمە سەر بە پارێزگای ئیزمیر روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 5.4کم تۆمارکرا.
رۆژی 26ـی مانگ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر و بە قووڵایی 39.42 کم لە هەمان شارۆچکە روویدا.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەش بوو 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ