رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ریزبەندیی دامەزراوەی رێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکان (BDDK) ئیستەنبووڵ دەوڵەمەندترینی تورکیا و دیلۆک دەوڵەمەندترینی باکووری کوردستانە.
دامەزراوەی رێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکان (BDDK) ریزبەندیی دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە.
لە ریزبەندییەکەدا پارێزگای ئیستەنبووڵ بە 7.3 تریلیۆن لیرە پێشەنگی تورکیایە. ئەنقەرە 2.3 تریلیۆن لیرە پلەی دووەم و ئیزمیر بە 930 ملیار لیرە پلەی سێیەمی تورکیایە.
ئەنتاڵیا بە 561.7 ملیار لیرە لە پلەی چوارەمە و بورسە بە 444.7 ملیار لیرە لە پلەی پێنجەمدایە.
لە باکووری کوردستاندا دیلۆک یەکەمین پارێزگایە بە 199.9 ملیار لیرە. هاوکات دیلۆک پلەی 11یە لەسەر ئاستی تورکیا. هەروەها ئامەد بە 84.5 ملیار لیرە دووەمی باکووری کوردستانە و 23یەمی تورکیایە. مەڕەش 82.8 ملیار لیرە پلەی سێیەمی باکووری کوردستانە و 24ـەمی تورکیایە.
هەر بەگوێرەی دامەزراوەی رێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکان (BDDK) سێ هەژارترین پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بریتین لە بایبورت، ئەردەخان و کیلیس.
بایبورت بە 3.9 ملیار لیرە هەژارترین پارێزگای تورکیایە. هەروەها ئەردەخانی باکووری کوردستان بە 5.6 ملیار لیرە دووەم هەژارترین پارێزگای سەر ئاستی تورکیایە.
کیلیسی باکووری کوردستان بە 6.4 ملیار لیرە سێیەم پارێزگای هەژاری تورکیایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ