رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئافیۆن کاراهیساری تورکیا، هاووڵاتییەک بەناوی محەممەد گوندۆغان دوای وەرگرتنی ژیناوی زەرد، تەندروستیی زیاتر تێکچوو و گیانی لەدەستدا. پسپۆران هۆشداری دەدەن لەوەی لە هەموو دۆخێکدا ژیناوی زەرد بەکارنەیەت.
محەممەد گوندۆغانی تەمەن 38 ساڵ کە بەنیاز بوو رۆژی 27-1-2025 لەگەڵ هاوژینەکەی سۆنگوڵ گوندۆغان گەشتی عومرە بکەن، تووشی پەتا و ناڕەحەتی ببوو لە گەرووی دا.
رۆژی 12-1-2025 سەردانی نەخۆشخانەیەکی حکومیی کردووە و چارەسەری پێدرا. و رۆژی دواتر محەممەد گوندۆغانی گوتوویەتی هەست بە باشی ناکات و سەردانی نۆڕینگەیەکی تایبەتی کرد.
ژیناوی زەرد کە لە تورکیا بە (ئەتۆم)ـیش دەناسرێت، بۆ محەممەد گوندۆغان هەڵواسرا. دواتر ژیناوی دووەمی بۆ دانرا و لەناکاو هەستی بە هەناسەتەنگی کرد. هەواڵ بە بەشی فریاکەوتن دراوە و ئەمبوڵانس محەممەد گوندۆغانی گواستووەتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە.
سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، گوندۆغان کە باوکی دوو منداڵە، دوای 20 کاژێر مانەوە لە چاودێریی چڕی بەشی هەناسە (RCU) گیانی لەدەستدا.
دوای دەرچوونی راپۆرتی دادپزیشکی، دەرکەوتووە کە ئەو ژیناوە بەبێ رەچاوکردنی ئەوەی کە ئایا نەخۆشەکە هەستیاریی هەیە یان نا، دانراوە.
سۆنگوڵ گوندۆغان (تەمەن 38 ساڵ) هاوژینی محەممەد گوندۆغان دەڵێت "پرسیاری ئەوەیان لە هاوژینەکەم کرد کە ئایا هەستیاریی بەرامبەر ئەم ژیناوە هەیە یان نا، هاوژینەکەی گوتی؛ نازانم! بەڵام ئەوان لێیان نەکۆڵییەوە و ژیناوە زەردەکەیان بۆی هەڵواسی. ئێمە ئامادەکاریمان بۆ گەشتی عومرە دەکرد. لەبری ئیحرام، کفنم کردە بەر هاوژینەکەم."
هاوژینی محەممەد گوندۆغان پزیشکەکانی نۆڕینگەکە بە بەرپرسیار دەزانێت و دەڵێت، پێویستە بدرێنە دادگە.
پسپۆرانی تەندروستیی تورکیا هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدەن لەکاتی نەخۆشیدا نەڕۆنە هەموو شوێنێک و هەموو جۆرە چارەسەرێک بەکارنەهێنن.
ژیناوی زەرد (ئەتۆم)
ئەو جۆرە ژیناوە کە بە ئەتۆمیش دەناسرێت، زیاتر لە کاتی گۆڕانی وەرز و تووشبوونی خەڵک بە پەتا بەکاردەهێندرێت.
زۆر باوە و زۆربەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بۆ نەخۆشەکانیان دەینووسن.
زیاتر بۆ ئەوانەی تووشی پەتای وەرزی، هەڵامەت، ئازاری جەستە، نەمانی ویستی خواردن و چەند کێشەیەکی دیکەی تەندروستی بەکاردەهێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ