رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی سەردانی جەهەپە دەکەن و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری کاژێر 14:30 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 29ـی تشرینی دووەمی 2024 لە بارەگای گشتیی جەهەپە لە ئەنقەرە دەبێت.
بڕیار بوو کۆبوونەوەکە لە 23ـی ئەم مانگە بکرێت، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی کوڕی مستەفا گونەی، سەرۆکی شارەوانیی گوزەلباشیی سەر بە جەهەپە، کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش دەبەسترێت و ئەنجامی کۆبوونەوەکە لەگەڵ رای گشتی بەش دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی کورد و ئەو پرسانەی لە کارنامەی تورکیادان، تاوتوێ بکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ